هێرشەکانی ئێران و تورکیا، دۆخێکی شەرمەزارییان بۆ عێراق خوڵقاندووە  

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک بەردەوامی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی ئێران و تورکیا بۆ سەر سنوورەکان، بە دیاریکراویش لە قوڵایی خاکی عێراق دا بەرەو هەڵکشان دەچێت، چاودێران هێرشەکان بە دەستوەردان و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق دادەنێن، بەرپرسانی عێراقیش تا ئێستا جگە لە بەیاننامەی ئیدانەکردنی هێرش و پەلامارەکان چی دیکەیان لە دەست نەهاتووە.   وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ دووبارە هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.   حکومەتی عێراق بۆردومانەکانی هەردوو وڵات بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی ڕەتدەکاتەوە و ئیدانە دەکات.   وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت؛ نابێت خاکی عێراق ببێتە دەروازەیەک بۆ زیانگەیاندن بە هیچ یەکێک […]

The post هێرشەکانی ئێران و تورکیا، دۆخێکی شەرمەزارییان بۆ عێراق خوڵقاندووە   appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.