بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوورییەوە کرێی کرێکارانی شەش کارگە لە ئەڵمانیا زیاد دەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

"IG Metall" لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەگەڵ "Volkswagen" گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ زیادکردنی کرێی نزیکەی ١٢٥ هەزار کرێکار کە لە شەش کارگەی ئەو کۆمپانیایە کار دەکەن بەڕێژەی لەسەدا ٨،٥ بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوورییەوە.

زیادکردنی کرێی کارکردن لە حوزەیرانی ساڵی داهاتووەوە کاری پێ دەکرێت و لە میانی دوو ساڵدا، بەرزبوونەوەی کرێ دەگەیەندرێتە لەسەدا ٨،٥.

بەم پێیە کرێی ئەم کرێکارانە لە حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەسەدا ٥،٢ و لە ئایاری ٢٠٢٤یشەوە لە سەدا ٣،٣ی دیکە زیاد دەکات، هەروەها بەهۆی هەڵئاوسانی ئابووریشەوە لە ئاداری ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ بە دوو جار، سێ هەزار یورۆ بەبێ باج دان، دەدرێت بەو کرێکارانە.

هەڵئاوسانی ئابووری ساڵانە لە ئەڵمانیا لە تشرینی یەکەمدا، گەیشتە لەسەدا ١٠،٤ ئەمەیش بەرزترین رێژەی هەڵئاوسانە کە لە ١٩٥١ەوە تاکوو ئێستا ئەو وڵاتە بەخۆیەوە بینیبێت.