ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی نێودەوڵەتی كلدانی كرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 23/11/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز ( سام یونو ) سەرۆكی باڵای یەكێتی نێودەوڵەتی كلدانی لە جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.


لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهانیان تاوتوێكرد و تەئكیدیان لە پێكەوەژیانی گەلانی جيهان و ئاين و پێكهاتەكان كردەوە.


لە بەشێكی تری دیدارەكەدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم پێشوازیەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەربری و جەختیان لەسەر بەهای هاوڵاتی بوون و كاری هاوبەشیان بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق ،و پەیوەندیەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی نێودەوڵەتی كلدانی لە جیهان تەئكیدی لێكرایەوە.

ڤیدیۆ:-