تاران: 76 گروپى چه‌گدارى له‌ ناو خاكى كوردستانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕكردن هاتونه‌ته‌ نێو ئێران

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند: 76 گروپى چه‌گدارى دژبه‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر سنوره‌كان له‌ دێوى هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌ چه‌ك و هاوكارى ئه‌مریكى و ئیسرائیلى هاتوونه‌ته‌ ناو خاكى ئێران و هه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى ناوخۆى ئێران ده‌ده‌ن.

ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ تاران رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا بابه‌ندى خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر سنورى نێوان ئێران و عێراق له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردولامان رێككه‌وتین كه‌ ده‌بێت گروپه‌ چه‌كداره‌كانى دژبه‌رى ئێران چه‌ك بكرێن.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتیشى، به‌دواداچوونه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا هێزه‌كانى عێراق له‌سه‌ر سنووره‌ هاوبه‌شه‌كان جێگیر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتی دراوسێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران هه‌بێت، هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕێكاره‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ وڵاته‌كه‌یان.