وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە 1ی مانگەوە كەس پارەی زیاتر بە كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت نەدات. هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت ڕایگەیاند، پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتمان بردە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند كرا. ڕاشیگەیاند، لە 1ی مانگی داهاتووەوە دینارێكیش زیاتر لەو نرخە بە كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت مەدەن، كە لەسەر خودی كارتەكان نووسراوە. دەشڵێت: “ئەگەر لەسەر كارتەكە نووسرابوو بە 5 هەزار دینارە، تەنها ئەو بڕەی پێ‌ بدەن و ئەگەر نووسرابوو 10 هەزار دینار هەر ئەو بڕە پارەیە بدەن و زیاتر نەدەن”. دوێنێ‌ سێ‌ […]

The post وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.