ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک پنتاگۆن هۆشداریدا لەوەی، پەرەسەندنی دۆخەکە هەڕەشە لە پێشکەوتنی چەندین ساڵەی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات لە سووریاو هۆشداری ئەوەشیدا لەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانی سەربازانی ئەمریکا دروست دەکات.   لەمبارەیەوە پات ڕایدەر، وتەبێژی هێزی ئاسمانی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە لە سووریا ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانی سەربازان و کارمەندانی ئەمریکایی دروستکردووە، کە لەگەڵ هاوبەشە خۆجێییەکان لە سووریا کاردەکەن بۆ شکستپێهێنانی داعش و پاراستنی ئەو هەوڵانەی بۆ چاودێری زیاتر لە 10 هەزار دەستگیرکراوی داعش دەدرێن.   ڕایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرەسەندنی دۆخەکە هەڕەشە لەو پێشکەوتنانە دەکات کە لە شەڕی […]

The post ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.