مەترسی ڕێككەوتنی ئەنقەرە و تاران و بەغدا دژی كورد هەیە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئێران و توركیا گووشار و هێرشەكانیان بۆ سەر سێ پارچەی كوردستان زیادكردووە، لەلایەكی دیكەشەوە لەسەر داوای ئێران بەغدا بڕیاریداوە هێزی پاسەوانی سنوور لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان “ئێران و عێراق”دا بڵاوەپێبكات. ڕۆژی یەكشەممە 20112022، توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی چنگی شمشێر ڕاگەیاند و هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە لە باشووری كوردستان و هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە لەڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد. ڕۆژی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی بە فڕۆكەی جەنگی و درۆن و تۆپخانە دەستمانپێكردووە، سەرەتای ئۆپەراسیۆنە و بەم نزیكانە لە زەمینييەوە هێرش دەكەینە سەر ڕۆژئاوای كوردستان. هاوكات شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزاری […]

The post مەترسی ڕێككەوتنی ئەنقەرە و تاران و بەغدا دژی كورد هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.