ئومێد خۆشناو لە بارەی لافاوەكەی ئەمشەو هۆشداری دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەموو تیمەكانی حكومەت لە ئامادەباشیدان، بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە هەر شوێنەك لافاو ڕوویدا هاووڵاتیان نەبنە هۆكاری ئەوەی كە رێگە لەتیمەكانمان بگرن. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیوادارین هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕوو نەدات، بەڵام ئەگەر شتێكیش ڕوویدا هەموو تیمەكانی حكومەت لەئامادەباشیدا دەبن. خۆشناو داواشی لەهاووڵاتیان كرد ، كە ئەگەر لەهەر شوێنەك لافاو ڕوویدا هاووڵاتیان نەبنە هۆكاری ئەوەی، كە رێگە لەتیمەكانمان بگرن و ببنە ئاستەنگ بۆیان هەروەها لەهەر شوێنیكیش لافاو ڕوویدا سەرەتا كارەبا بكوژێننەوە و بچنە شوێنی بەرز .  

The post ئومێد خۆشناو لە بارەی لافاوەكەی ئەمشەو هۆشداری دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.