گەڕی شەشەم بە دۆڕانی دهۆك و دیوانیە دەستیپێكرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لە كردنەوەی گەڕی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق، یانەی تەڵەبە لە یانەی دهۆكی بردەوە و یانەی نەوتی وەسەتیش لە یانەی دیوانیەی بردەوە. لە یاریی یەكەمدا، یانەی تەڵەبە توانی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی دهۆك بباتەوە، گۆڵەكانیش لەلایەن هەریەك لە محەمەد جەواد لە خولەكی 69 و حسێن عەبدوڵڵا لە خولەكی 90 تۆماركران. لە یاریی دووەمدا، نەوتی وەسەت توانی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی دیوانیە بباتەوە، گۆڵەكانیش لەلایەن ناسر محەمەدۆ لە گێمی یەكەم لە خولەكی 45 و لۆكاس نانتۆس لە خولەكی 69ی گێمی دووەم تۆماركران.    

The post گەڕی شەشەم بە دۆڕانی دهۆك و دیوانیە دەستیپێكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.