كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەیەوێت سەردانی ئێران بكات

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ڤۆڵكەر ترك ڕێكخەری مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان، جەخت لەسەر داواكارییەكانیان دەكات لە دەسەڵاتدارانی ئێران، تا مۆڵەت بدەن سەردانی وڵاتەكە بكەن، ڕەتیشیدەكاتەوە تائێستا وەڵامیان لەو بارەیەوە وەرگرتبێت. ڤۆڵكەر ترك لە پەڕاوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ئێرانەوە، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران هەبوو.. داوام لێكردن سەردانی ئێران بكەم، بەڵام وەڵام نەدرامەوە”. ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، پێشتر ڕەوشی ئێرانی بە “تەنگژەیەكی تەواوەتی مافەكانی مرۆڤ” وەسفكردبوو، بەو هۆیەی سەدان كەس كوژران و هەزارانی تر دەستگیركران لە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی كە لە پاش كوژرانی ژینا ئەمينی لە ئەیلولی داهاتوو وڵاتەكەی گرتەوە.  

The post كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەیەوێت سەردانی ئێران بكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.