بەهۆی لافاوەوە هۆشداری ژێر ئاو كەوتنی هەندێك ناوچە دەدەرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لافاوێكی زۆر زۆرینەی چەم و دۆڵەكانی گەرمیانی گرتۆتەوە، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا دەبێتە هۆی ژێر ئاو كەوتنی هەندێك شوێنی نیشتەجێبوونی نزم . سیروان ساڵح ، شارەزایەكی كەشناسی لە گەرمیان ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەمڕۆ و ئەمشەو لافاوێكی زۆر زۆرینەی چەم و دۆڵەكانی گەرمیان بگرێتەوە و هەندێ لەو چەمانە سەرڕێژ بكات. ڕاشیگەیاند، ئەم سەر ڕێژ بوونە دەبێتە مەترسی ژێر ئاو كەوتن بۆ ناوچە نزماییەكانی شوێنی نیشتەجێبوون، لەوانەش چەمی باوەشاسوار لە كفری و چەمەكانی دەشتی كەلار ڕزگاری و چەمی ئاوەسپی و هەموو ئەو چەم و دۆڵانەی نزیك ناوچەكانی نیشتەجێبوونن.

The post بەهۆی لافاوەوە هۆشداری ژێر ئاو كەوتنی هەندێك ناوچە دەدەرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.