"ئه‌گه‌ر هاوسه‌رم هەبێت و داوا بكات كاره‌كه‌م جێ بهێڵم، ئه‌وا هاوسه‌ره‌كه‌م جێ ده‌هێڵم"
زیبا عه‌دنان حه‌سه‌ن، ناسراو به (زیزۆ)، كه كاری مۆدێل ده‌كات، ساڵی 1995 له سلێمانی له‌دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆی (به‌شی كۆمپیوته‌ر)ی له‌و شاره ته‌واو كردووه.
زیزۆ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی (باس)، سه‌باره‌ت به خولیا و خه‌ونه‌كانی و كاری ئێستای ده‌ڵێت: "له منداڵییه‌وه حه‌زم له كاری مۆدێل بوو، خۆشحاڵم، كه ئه‌وه ساڵێكه به‌و كاره‌وه خه‌ریكم. هه‌ر ڕێكلامێكم بۆ بێت، ئه‌گه‌ر به دڵم بێت كاری تێدا ده‌كه‌م”.
زیزۆ، كه هێشتا نه‌چووه‌ته ناو ژیانی هاوسه‌رگیری، به ڕاشكاوییه‌وه باس له‌وه ده‌كات، كه هێشتا بیری له‌و پرۆسه‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه و گوتی: "هیچ په‌یوه‌ندیێكی خۆشه‌ویستی و سۆزداریم نه‌بووه و نییه، تا ئێستاش كه‌سێكم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵم بگونجێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رم، نابێت ڕێگای كاركردنم لێ بگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی دێته ناو ژیانم و ده‌بێته هاوسه‌رم، ئه‌گه‌ر داوا بكات واز له كاره‌كه‌م بێنم، ئه‌وا بێ دوودڵی ئه‌و جێ ده‌هێڵم و واز له كاره‌كه‌م ناهێنم".
ئه‌و كچه مۆێله ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره خه‌ون و خولیا و حه‌زی منه، ناتوانم ده‌ستبه‌رداری بم، بۆیه هه‌ر ڕكیلامێكم له‌و بواره بۆ بێت، كاری تێدا ده‌كه‌م و كه‌س ناتوانێت ڕێگام لێ بگرێت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت ڕۆڵێكی باشیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌ودا هه‌یه و توانیویه‌تی به‌هۆیانه‌وه زیاتر په‌ره به كاره‌كانی بدات و تیایدا پێش بكه‌وێت و ده‌سڵێت: "هه‌نووكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تی له ئینستیگرام بوومه‌ته ناوێكی ناسراو و زیاتر له 180 هه‌زار فۆڵوهرم هه‌یه، ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بم".
زیزۆ پێی وایه، هێشتا وه‌ك پێویست كاری مۆدێل لای كچانی كورد بایه‌خی ته‌واوی پێ نه‌دراوه و پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه و گوتیشی: "كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌و بیركردنه‌وه و به‌ند و باوانه‌ی هه‌یه‌تی، ڕێگره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كچانمان، به‌تایبه‌تی له بواری كاری مۆدێل. له‌كاتێكدا مۆدێلیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر، كارێكه سه‌رچاوه‌ی داهاته، ئه‌وه‌تا من داهات و بژێویی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م كاره دابین ده‌كه‌م ".
لای زیۆزی مۆدێلیست شتێك نییه به‌ناوی ڕووتكردنه‌وه‌ی جه‌سته، بۆیه هه‌ر كارێك، كه حه‌زی لێ بكات، ئه‌نجامی ده‌دات و گوتیشی: "ڕاسته له هه‌ندێ كاردا جله‌كانم نیمچه ڕووتن و به‌شێكی جه‌سته‌م نیوه ڕووته، به‌ڵام ئه‌مه پێوەندیی بە کارەکەمەوە هەیە”.
ئه‌و كچه مۆدێلیستهی سلێمانی، وێرای گه‌ڕان به شوێن ناوبانگ، خه‌ونی ئه‌وه‌یشی هه‌یه، له ڕێگای كاری مۆدێله‌وه بزنسیش بكات و ببێته ئایكۆن و گوتی: "هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م، له ڕێگای كاره‌كه‌مه‌وه ماركه و بڕاندێكی تایبه‌ت به خۆم هه‌بێت، واته كاڵایه‌ك، كه به ناوی منه‌وه بناسرێته‌وه و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه ده‌رگای بزنسێكی باش به‌سه‌ر خۆمدا بكه‌مه‌وه".
دواجار زیزۆ باس له دونیای ڕاگه‌یاندن ده‌كات و ده‌ڵێ: "له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن نزیكم، زۆر له كه‌ناڵه‌كانیش داوایان كردووه كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام داواكهیانم ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، چونكه حه‌زم به‌و بواره نییه و ته‌نیا و ته‌نیا ئاره‌زووی كاركردن له بواری مۆدێل و ریكڵام ده‌كه‌م. هیوادارم كۆمه‌ڵگای ئێمه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی، كه ڕێگا له كچ نه‌گرێت له بواری مۆدێل و ڕیكلامدا كار بكه‌ن، چونكه له هه‌موو وڵاتانی دونیا، كچان به ئازادنه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و پشتگیریشیان ده‌كرێت".