پوتین و سودانى هه‌وڵێكی هه‌ندێك وڵات بۆ دانانی سه‌قفێك بۆ نرخی نه‌وتی رووسیایان تاوتوێكرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسی له‌ هه‌وڵی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی كرد بۆ دانانی سه‌قفێك بۆ نرخی نه‌وتی ڕووسیا و راگه‌یاند ڕه‌نگه‌ لێكه‌وته‌ی جددی لێبكه‌وێته‌وه‌ بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا، له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسی له‌ هه‌وڵی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی كرد بۆ دانانی بنمیچێك بۆ نرخی نه‌وتی ڕووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ڕه‌نگه‌ لێكه‌وته‌ی جددی لێبكه‌وێته‌وه‌ بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا (كرێملن)دا هاتووه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ پاشخانی هه‌وڵه‌كانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ڕۆژئاوا بۆ دانانی سنوورێك بۆ نرخی نه‌وتی ڕووسیا وروژێندرا و پوتین جه‌ختیله‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه‌كانی بازاڕن و پێده‌چێت لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتبار بۆ جیهانی لێبكه‌وێته‌وه‌ بازاڕه‌كانی وزه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رێنییان بۆ ئه‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌ كردووه‌ به‌ به‌شداریی ڕووسیا و عێراق له‌ چوارچێوه‌ی "ئۆپێك پڵه‌س"، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بتوانرێت سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وتی جیهانی مسۆگه‌ر بكرێت.