داهاتی نه‌وتى عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار بوو

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ داهاتى مانگی ڕابردوى زیاتر له‌ له‌ 9 ملیار دۆلار بوو، هه‌روه‌ها 104 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێرادا هاتووه‌: به‌پێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی خاوی - سۆمۆ، بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ 104 ملیۆن و 831 هه‌زار و 120 به‌رمیل نه‌وت داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش گه‌یشته‌ نۆ ملیار و 281 ملیۆن و 647 دۆلار.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ تێكڕای نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له‌ كێڵگه‌كانی نێوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌ مانگی رابردوودا گه‌یشته‌ 102 ملیۆن و 70 هه‌زار و 427 به‌رمیل، هاوكات هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌ توركیا گه‌یشته‌ دوو ملیۆن و 417 هه‌زار و 893 به‌رمیل.