خەڵك بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەنێو خێمەیەك لە میدان هەرزان فرۆشانی دهۆك كەسێكی بەڕەگەز عەرەب گیانی لەدەستدا . بە پێی زانیارییەكان ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25ی 11ی 2022 لەمیدانی هەرزان فڕۆشان لە پارێزگای دهۆك لەنێو خێمەیەكدا، كە وەك دوكان بەكار هاتووە بۆ فڕۆشتنی كەل و پەلی دەستی دوو ئاگرێك كەوتەوە . هەر بە پێی زانیارییەكان، بەهۆی ئاگرەكەوە هاووڵاتیەكی بەڕەگەز عەرەب دانیشتوی پارێزگای دهۆك تەمەن 55 ساڵ گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی ڕوەانەی پزیشكی داد كراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە .
The post دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.