كەركوك، بۆ خۆلادان لە دروستبوونی لافاو ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پارێزگای كەركوك بۆ خۆلادان لە دروستبوونی لافاو و هەر پێشهاتێكی نەخوازراو بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی بارانبارین لە پارێزگاكە، گرتنەبەری ڕێكاریی پێویست ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ هەینی، زاگرۆس جان وەلی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی كەركوك بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند:” بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و فەرمانگەكانی تری شارەوانی و كۆمپانیای نەوتی باكوور، لە بەیانی زووەوە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی كەركوك و ئامێرەكانییان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان لە هەموو ناوچەكانی پارێزگاكە”. بە وتەی زاگۆرۆس وەلی:”ژووری عەمەلیات دانراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگای كەركوك، تا خزمەتگوزاریی پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆش كاردەكەن بۆ بەردانی هەر پەنگخوادنێكی ئاو لە ناوچەكاندا كە ئاوی بارانیان تێدا كۆببێتەوە”. ئەو بەرپرسیەی […]

The post كەركوك، بۆ خۆلادان لە دروستبوونی لافاو ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.