بۆ دووه‌م رۆژ له‌ چین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك چین ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای پێوانه‌یی تۆماركرد، كه‌ نزیكه‌ی 32 هه‌زار و 943 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بوو.


به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پزیشكه‌كان له‌ ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا 32 هه‌زار و 943 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ڕۆژی پێشوو به‌ ڕێژه‌ی 4% زیادیكردووه‌.


له‌نێو توشبووه‌ نوێیه‌كاندا 90.5% بێ نیشانه‌ بوون، واته‌ 29 هه‌زار و 840 تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌رنه‌خستووه‌، هه‌روه‌ها 186 حاڵه‌تی ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون، تۆماركراون.


بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك چین ژماره‌ی پێوانه‌یی ڕۆژانه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕۆژی پێشوودا 31 هه‌زار و 656 حاڵه‌تی تووشبوون دۆزرابوونه‌وه‌.