سەرۆكی ئۆكراینا مەرجێكی قورس بۆ دانوستان لەگەڵ ڕووسیادا دادەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرۆكی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، دانوستان لەسەر بستێك خاكی وڵاتەكەیان ناكەن و هیچ ڕێگەیەكی دیپلۆماسیش نەماوە تەنیا لە مەیدانی جەنگ نەبێت كە لێوەی ململانێكان یەكلایی دەبنەوە، ڕەتیشیدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك دانوستان لەسەر خاكی وڵاتەكەیان بكەن.   ئەمڕۆ هەینی ڤۆڵۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند:”دەبێت تەواوی خكی وڵاتەكەیان ئازادبكەن، بەو شار و هەرێمانەش كە لەلایەن ڕووسیاوە داگیركراون”. بە وتەی زیلینسكی:”هیچ رێگەیەكی دیپلۆماسی نەماوە، تەنیا لە مەیدانی جەنگ دەبێت ململانێكان یەكلایی بكرێنەوە، چونكە لەو بڕوایەدان ئەگەر تەواوی خاكی وڵاتەكەیان نەگێڕینەوە، ئەوا لەم جەنگەدا تەنیا كاتیان بەفیڕۆداوە”. سەرۆكی ئۆكراینا پێوایە”لەو بۆچوونانە تێدەگەن كە لەبارەی دورگەی كریمیاوە هەن، ئەگەر بێت و ڕێگەیەك جگە لە جەنگ هەبێت، تا […]

The post سەرۆكی ئۆكراینا مەرجێكی قورس بۆ دانوستان لەگەڵ ڕووسیادا دادەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.