بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژی كرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەنداوی باوەشاسوار لە شارۆچكەی كفری سەرڕێژی كرد و پڕبوو. محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 لەئەنجامی بارانی بەخوڕ لەئێستادا بەنداوی باوەشاسوار بەتەواوی پڕبووه و سەرڕێژی كردوه. ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوەكە بەڕێژەی 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایه . ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوە ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە شارۆچکەی دوکان زیاتر لە ٦٥ملم باران باریوە و ڕێژەی ئاو لە دەریاچەكەدا 488.54 مەتر سێجایە و ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 489.27 مەتر سێجابووە. هەر بەپێی زانیارییەكان، دەریاچەی دوكان لە 24 كاتژمێردا 10 سانتیمەتر زیادی كردووە و 203 مەتر سێجا […]

The post بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژی كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.