وەرگەڕانی پاسێک لە دیاربەکر، برینداربوونی 33 کەسی لێکەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە قەزای بیسمیل لە دیاربەکر، ٣٣ کەس برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای قەزای بیسمیل لە دیاربەکر روویدا کە بەهۆیەوە شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و وەرگەڕا.

دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی، و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

ژمارەیەک لە سەرنشینان کە لە پاسەکەدا گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانەوە رزگارکران.

لەو رووداوەدا ٣٣ کەس برینداربوون و لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوە کرا کە بریندارەکان بە گشتیی تەندروستیان باشە.