لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەم ناوچەیە ڕێژەی باران بارین ڕیكۆردی شكاند

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا جگە لەوەی لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم باران باریووە ، بەڵام لە بازیان 108.3 ملم و لە بالیسان 97.5 ملم باران باریووە . وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە شی پێشبینییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری ڕێژەی باران بارینی بەشێكی زۆر لە شارو شارۆچكەكان بڵاوكردەوە، كە لە قەزای بازیان لە سنوری سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە و 18.3 ملم و ناحییەی بالیسان لەسنوری هەولێر 97.3 ملم لە پلەی دووەمدایە . هاوكات لەسنوری گەرمیان و لەناو سەنتەری كەلار 37.5 ملم و پارێزگای هەڵەبجە 40.3 ملم و لە ڕانیەش 85.3 ملم باران باریووە .  

The post لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەم ناوچەیە ڕێژەی باران بارین ڕیكۆردی شكاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.