دیجیتال میدیای سپێده
بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا عومه‌ر رێشاوی رایده‌گه‌یه‌نن،" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردوه‌ته‌وه، گوایه مامۆستا عومه‌ر رێشاوی فه‌توای (هاوسه‌رگیریی موتعه)ی دابێت."
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان خستوه‌ته روو،"كه ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (عومه‌ر رێشاوی) رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و جۆره بۆچوونه به‌ته‌واوی دووره له ته‌رزی بیركردنه‌وه‌و جیهانبینیی مامۆستا (عومه‌ر رێشاوی) و ئه‌و زانایه نه له ژیانی زانستیی و بانگخوازیدا، نه له هیچ كام له نووسین و وتار‌و به‌رهه‌مه نووسراوهكانیدا"
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (عومه‌ر رێشاوی)یه‌وه
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ند په‌یجێك كه نازانین بۆ چ مه‌به‌ستێكه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردوه‌ته‌وه، گوایه مامۆستا عومه‌ر رێشاوی فه‌توای (هاوسه‌رگیریی موتعه)ی دابێت، ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (عومه‌ر رێشاوی) رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و جۆره بۆچوونه به‌ته‌واوی دووره له ته‌رزی بیركردنه‌وه‌و جیهانبینیی مامۆستا (عومه‌ر رێشاوی) و ئه‌و زانایه نه له ژیانی زانستیی و بانگخوازیدا، نه له هیچ كام له نووسین و وتار‌و به‌رهه‌مه نووسراوهكانیدا، نه له هیچ كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌م جۆره فتواو بۆچوونه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌كردووه، لەبەرئەوە بە دووری دەزانین و بە هەڵبەستراوی دەزانین کە مامۆستا رێشاوی فەتوای لەو جۆرەی بۆ هیچ کەسێك دابێت و لە هیچ کات و شوێنێكدا مامۆستا عومه‌ر ڕاینەگەیاندووە کە لە ڕێبازی ئەهلی سوننەو مەزهەبی شافیعی بەتایبەتی لایدابێت یا لێی هاتبێتە دەرەوە، جگه له‌وه‌ی به وردبوونه‌وه له گرته ڤیدیۆییه‌كه روونه، كەسی قسەکەر لەناو فشارێکی دەروونیدا قسه‌كانی ده‌كات و له‌پێناو به‌هانه هێنانه‌وه‌و شەرعیەتدان بەکارەکەی ئه‌و درۆیه هه‌ڵده‌به‌ستێت.
هه‌ربۆیه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و گێرانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌و هیوادراین په‌یج وكه‌ناڵه میدیاییه‌كان وردتر‌و پیشه‌ییانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كاندا بكه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا عومه‌ر رێشاوی
26/11/2022