سلێمانی كارگەی دارین داخرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بە هۆی نەشیاوی شوێنەكەی كارگەیەكی دروستكردنی خۆراك بۆ هەنگ داخرا . لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 26ی 11ی 2022 لەراپۆرتی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و نەشیاوی شوێنەكەی لیژنەكە كارگەی دارین-ی بۆ دروستكردنی خۆراكی هەنگ لەگەڕەكی ئازادی (سەدەكە) داخرا. ئەوەشخراوەتەڕوو، كە كارگەكە لەناوماڵانی گەڕەكەكەیە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی دارین بۆ دروستكردنی خۆراكی هەنگ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە، هەروەها دەبێت لەماوەیەكی كەمدا كارگەكە بگوازێتەوە. لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و […]

The post سلێمانی كارگەی دارین داخرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.