پەروەردەی سۆران لەبارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- پەروەردەی سۆران رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە سنوری پەروەردەکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان دەوام لەسەرجەم خوێندنگەکان ئاسایی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بۆ سنووری هەر چوار پەروەردەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان بەیانی یەکشەممە ٢٧-ی ١١-ی ٢٠٢٢ لە گشت قوتابخانەکان دەوامی فەرمی دەبێت”. ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بەهۆی باران بارینەوە لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئەمڕۆ شەممە کرایە پشووی فەرمی.

The post پەروەردەی سۆران لەبارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.