کەوتنەخوارەوەی هێلکۆپتەرێک لە کۆریای باشوور گیانلەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی کەوتنەوەی هێلیکۆپتەرێک کە مەبەستی دیاریکردنی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی یانگاینگ لە کۆریای باشوور بەڕێ کەوتبوو، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ بڵاوی کردەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری "Sikorsky"، بۆ دیاریکردنی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی یانگاینگ کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور، بەڕێ کەوتبوو.

هێلیکۆپتەرەکە کاتژمێر ١٠:٥٠ بە کاتی خۆجێی لە بەرزاییەکی نزیک پەرستگای بوزییەکان لە ناوچەکە کەوتە خوارەوە.

ئەو ئاگرەی لە پارچە جیابۆوەکانی هێلیکۆپتەرەکە کەوتبووە، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دامرکێندرایەوە.

تیمە پەیوەندیدارەکان تەرمی پێنج کەسیان لە شوێنی رووداوەکە دۆزیووەتەوە کە دووانیان فڕۆکەوان و سیانەکەی دیکەیشی کارمەندی تیمی تەکنیکی هێلکۆپتەرەکە بوون.