کاردانەوەی ترەمپ لەوبارەیەوەبەڤیدیۆ: دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەترەمپ دەستیپێکرد

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
کەمێک بەرلەئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لەتویتێکدا ترەمپ ئەو دانیشتنە و هەوڵی دیموکراتەکانی وڵاتەکەی بەکارێکی مەترسیدار لەقەڵەمداوە.

لەتوێتێکدا سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی، ئایا پێتانوایە ئەمڕۆ من لەلایەن رادیکاڵە چەپەکانەوە؟ 

ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردوە و پێویستە ئەم شتە رونەدات بۆ هیچ سەرۆکێکی تری ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردوە و پێویستە ئەم شتە رونەدات بۆ هیچ سەرۆکێکی تری ئەمریکا.
 رۆژێکی ناخۆشە بەڵام رۆژێکی سەرسوڕهێنەر نیە

لای خۆشییەوە دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران دۆگ کۆلینس لەپارتی کۆمارییەکان لەبارەی دادگایکردنەکەوە رایگەیاندوە، " رۆژێکی ناخۆشە بەڵام رۆژێکی سەرسوڕهێنەر نیە." 

دەبێتە سێیەمین سەرۆکی ئەمریکا لەمێژوی ئەو وڵاتەدا کە متمانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لێوەردەگیرێتەوە

ئەگەر ئەمڕۆ تەرمپ متمانەی لێبسەندرێتەوە دەبێتە سێیەمین سەرۆکی ئەمریکا لەمێژوی ئەو وڵاتەدا کە متمانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لێوەردەگیرێتەوە.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەش کاتژمێر دەخایەنێت و تێیدا بڕیار ی لەسەر لەکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوێنێ سێشەممە نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایەکی ئاڕاستەی هەمو ئەندامانی دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە ژمارەیان 232 ئەندام دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرگریکردن لە دەستوری وڵاتەکە.

زۆر ناخۆشە کە دان بەو راستیەدا بنێین، کە سەرۆکی ئەمریکا پۆستەکەی خۆی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی
 

پێلوسی لەو پەیامەدا کە ئاڕاستەی دیموکراتەکانی کردبو رایگەیاندوە، "زۆر ناخۆشە کە دان بەو راستیەدا بنێین، کە سەرۆکی ئەمریکا پۆستەکەی خۆی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، دۆناڵد ترەمپ ویستویەتی بە ئەنجامدانی ئەو کارەی لە سەرو یاسا، دەستور و گەلی ئەمریکاش بوەستێتەوە".

دیموکراتیەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا کە لە 25ی تەمموزی ئەم ساڵدا ئەنجامیدا، فشاریکردوەتە سەر هاوتا ئۆکرانیەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کوڕەکەی، بەمەبەستی لەکەدارکردنی ناوی بایدن، کە رکابەری هەرە بەهێزی ترەمپە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکادا.