سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێكکەوتن کە ڕێگە بە بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لەراگەیاندراوێکداڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى به ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر.
ئاماژەی بەوەشكرد: نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزلهيهكگرتن و دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
ئەوەشی خستەڕوو: هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت.