دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوى ریتشى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌بوارى په‌نابه‌ران، رایگه‌یاندوه: 98%ى خێزانه ئاواره‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆى تێكدانى ماڵ وحاڵیان ونه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار.
رێكخراوى ریتش ئاماژه‌ى بهوهكردوه: لهكهمپهكانى دهۆك وهه‌ولێر وسلێمانى ونه‌ینه‌وا كه‌به‌شێكى زۆرى ئاواره‌ى عێراقى له‌خۆ گرتووه، نایانه‌وێ بۆ ناوچه ئه‌سڵییه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌هۆى نه‌بوونى سه‌قامگیرى ئه‌منى وئاوه‌دان نهكردوهى ناوچه‌كانیان ونه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار، په‌نابه‌ران ره‌غبه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان نیه، و 49%ى خێزانه په‌نابه‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌شارى نه‌ینه‌وا ره‌غبه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان نیه.
رونیشیكرده‌وه: ملیۆنێك و 173 هه‌زار و 812 په‌نابه‌ر له‌عێراق دا هه‌ن، وئاستى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ ناوچه‌كانیان لهكشانهوهدایه، لهئهیلۆلى 2020 تا ئهیلۆلى 2021، 39 هه‌زار و 400 په‌نابه‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
عێراق 26 كه‌مپى په‌نابه‌رانى له‌خۆ گرتووه و 15 كه‌مپ له‌پارێزگاى دهۆك هه‌ن كه 407 خێزانى په‌نابه‌رى له‌خۆ گرتووه كهلهناوچهكانى شنگال وبهعاج وموسڵهوه هاتوون.
ولهههولێر 6 كه‌مپى هه‌یه و 547 خێزانى ئاواره‌ى له‌خۆ گرتووه. ولهسلێمانیش چوار كه‌مپى له‌خۆ گرتووه و 239 خێزانى ئاواره‌ى تێدایه.