دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئوكرانیا رایگه‌یاند: دۆخی به‌ره‌ی جه‌نگ سه‌خته‌و، ئامرازه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تییش كه‌ئێستا هه‌ن به‌س نین بۆ دادپه‌روه‌ری.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئوكرانیا، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: سوپای روسیا به‌رده‌وامه له‌شكستی گه‌وره له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ناوچه‌ی دۆنێتسك سه‌ربه ئۆكرانیا، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش وهه‌واو زیادبوونی ئاسته‌نگییه‌كان دۆخی به‌ره‌ی جه‌نگ سه‌خته.
وتیشی: هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی روسیا به‌تایبه‌تی له‌هه‌ندێ ناوچه هه‌وڵی پێشڕه‌وی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سوپای ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامن لهشكاندنیان وسوپای روسیا زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه .
زێلێنسكی ئاشكراشیكرد: هاریكارییان له‌گه‌ڵ دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تییدا دروستكردووه وئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئامرازه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ئێستا هه‌ن به‌س نین بۆ دادپه‌روه‌ری.