دیجیتاڵ میدیای سپێده
راوێژکارێكی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی کۆکردنەوەی سامان بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرا.
میدیا عێراقییهكان بڵاویانكردهوه،دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی گەندەڵی، ھەیسەم جبوری ڕاوێژكاری مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی پێشوو و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆمەتی کۆکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوونی لەسەر حسابی سامانی گشتی دەستگیرکرا.
ئهوهشیان خستوهتهڕوو، لە ھەڵمەتەکانی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و زێر و مووچەی تۆمەتبار دەرکەوتووە قەبارەی سامانەکەی دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار و 157 ملیۆن دینار.