به‌رپرسێك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد: پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023 له‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌گاته په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى فه‌رمى رایگه‌یاندوه: بودجه‌ى گشتى 2023 له‌رێكه‌وتى 8ى ئه‌م مانگه ده‌گاته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: رۆژى پێنج شه‌ممه ده‌بێته دوایین واده‌ى پێش كۆتایى بۆ ناردنى بۆ په‌رله‌مان، كه‌ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژى پشووى په‌رله‌مان له‌وه‌رزى نوێى یاسا دانان دا.
راشیگه‌یاند: دواى گه‌یشتنى پرۆژه یاسایى بودجه له‌حكومه‌ته‌وه، پێده‌چێت كارى په‌رله‌مان درێژه‌ى پێ بدرێت هه‌تا بریارى په‌سه‌ند كردنى له‌سه‌ر بدرێت.