فەتح: كازمی لەنێو عێراقدایە و بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی پەیوەندی بەدادگاوە هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق تا ئێستاش له‌نێو عێراقدا ماوه‌ وبریارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردنیشى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌دادگاوه‌ هه‌یه‌ كه‌چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركراون.

عه‌لى فه‌تڵاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆى بوونى چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر كازمى، قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن به‌سه‌ر ناوبراو دانراوه‌ وراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ دادگاوه‌ هه‌یه‌، كه‌له‌و كاته‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدا بووه‌ له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركراون.

راشیگه‌یاند: كازمى له‌نێو عێراق دا ده‌رنه‌چووه‌ و زیاتر له‌ 75 كه‌س سكاڵایان له‌دژى تۆماركراوه‌ وكازمیان تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌چه‌ندین دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى، كه‌راسته‌وخۆ به‌رپرس بووه‌ له‌حكومه‌تى پێشوو وبه‌رپرسیاره‌تى هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ى كه‌له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا روویانداوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: مانه‌وه‌ى كازمى له‌نێو عێراق دا وقه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن لێى، په‌یوه‌ندى به‌ دادگاوه‌ هه‌یه‌، وگه‌ل داوا ده‌كات ئه‌و به‌رپرسانه‌ى تێوه‌گڵاون پێویسته‌ سزا بدرێن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق جیدییه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى دزراوى عێراق ولیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌شى له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكهێناوه‌.