پەرلەمانی ژاپۆن بوودجەیەکی زیادکراوی بەبڕی 28،9 ترلیۆن یەن پەسەند کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- پەرلەمانی ژاپۆن لە بەرامبەر هەڵئاوسانی ئابووریدا، بوودجەیەکی زیادکراوی بەبڕی ٢٨،٩ ترلیۆن یەن پەسەند کرد.

پەرلەمانی ژاپۆن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵئاوسانی ئابووریی، بوودجەیەکی زیادکراوی بە گوژمەی ٢٨،٩ ترلیۆن یەن (٢٠٨ ملیار دۆلار) پەسەند کرد.

حکوومەتی تۆکیۆ پلانی وایە لە چوارچێوەی ئەم بوودجە زیادکراوەدا کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخە لە بەرامبەر لاوازبوونی یەندا، هاوکاری خێزانە ژاپۆنییەکان بکات.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ژاپۆن (شوگین)، بوودجەیەکی زیادکراوی پەسەند کرد کە گوژمەکەی ٢٨،٩ ترلیۆن یەن (٢٠٨ ملیار دۆلار)ە.

لە چوارچێوەی پاکێجی بوودجەکەشدا، بڕیار وایە لە رێی پشتیوانیکردن بۆ پارەی کارەبا و گاز لە کانوونی دووەم تا ئەیلوولی ٢٠٢٣، بڕی پێنج هەزار یەن (٣٦ دۆلار) بۆ هەر ماڵێک پاشەکەوت بکرێت.

هەروەها پلان وایە ماوەی پاکێجی هاوکاریکردن بۆ دەستەبەرکەرانی نەوت تا ساڵی داهاتوو درێژبکرێتەوە.