حكوومه‌ت روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی "250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی شیرینی نه‌وت" ده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەبارەی وەرگرتنی شیرینی نەوت و دەنگۆی دەستبەسەراگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم، سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەست بە لێکۆڵینەوە بکات و بە دواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانە بکرێن.

لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم لەبارەی چەند دەنگۆیەک:

سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات  لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت.

هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمدا ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.

 

د. جووتیار عادل

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

2020/3/29