جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا: کۆنفرانسی ئاسایاشی میونشن شێواوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدێڤ رایگەیاند، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شێواوە و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بەرپرسانی رووسیا، لەبەرئەوەی "راستییەکان دەڵێن" بانگهێشتی کۆنفرانسەکە نەکراون.

دیمیتری مێدڤێدێڤ لەبارەی بانگهێشت نەکردنی رووسیا بۆ کۆنفرانسی ئاسایاشی میونشن راگەیەندراوێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ لێدوانی سەرۆکی کۆنفرانسه‌كه‌، کریستۆف هیوسگن کرد کە باسی لە بانگهێشت نەکردنی بەرپرسانی رووسیا کردبوو.

مێدڤێدێڤ بە کریستۆف هیوسگن-ی "نووسه‌ری بێ دانایی" ناوبرد و رایگەیاند: "کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەتەواوی شێواوە. لە ئێستاشدا بۆ نەبیستی راستییەکان لە بانگهێشت کردنی دەوڵەتی رووسیا دەترسن. بەڵام وردەوردە ئەورووپییەکان ئەو راستییە دەزانن کە لەلایەن سەرکردەکانیانەوە تەڵەیان بۆ نراوەتەوە".

کریستۆف هیوسگن رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە بەرپرسانی مۆسکۆ بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ناکەن و لە بری ئەوان لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و هاووڵاتییانی دەربەدەری ئەو وڵاتە، باس لە ئایندەی رووسیا دەکەن.

بڕیارە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ١٧-١٩ی شوباتی ساڵی داهاتوو، رێکبخرێت و تیایدا جەنگی ئۆکراینا و چەند پرسێکی ئەمنی دیکە تاوتوێ بکرێن.