عێراق.. موقته‌دا سه‌در كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنان واژۆ دژی هاوڕه‌گه‌زبازی پێكده‌هێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در فه‌رمانیدا به‌ پێكهێنانی كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنان واژۆ دژی هاوڕه‌گه‌زبازی، به‌بێ په‌نابردن بۆ توندوتیژی و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌.

نوسینگه‌ی تایبه‌تی رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در فه‌رمانیكردوه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ڕێگه‌ی نوێژی هه‌ینییه‌وه‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كاریان له‌جومگه‌كانی ره‌وتی سه‌دری كردوه‌، واژۆی بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و ده‌ستپێكردنی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ له‌ سبه‌ى هه‌ینیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

موقته‌دا سه‌در داوا له‌ پیاوان و ژنانی موسڵمان ده‌كات له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌كبگرن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی به‌بێ په‌نابردن بۆ توندوتیژی و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌، له‌ رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ و رێگه‌ی ره‌وشتی به‌ لۆژیك له‌ رێگه‌ی وته‌ و كرده‌وه‌ و بڵاوكراوه‌وه‌.