کۆبونەوەى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بڕیار بوو ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. بڕیار بوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی یاسایی هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکرێت، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراو تاکو ئێستا هۆکاری دواخستنەکەی دیار نییە.