ئةمينداري طشتي يةكطرتوو ثرسة نامةيةك ئاراستةي مامؤستا ئيسماعيل رةظةندي دةكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌
بۆ كۆچی دوایی كوڕی بانگخواز و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری بادینان مامۆستا (ئیسماعیل ره‌ڤه‌ندی ) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات.

بۆ كۆچی دوایی كاك ( زه‌ڤه‌ر ) كوڕی بانگخواز و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و ده‌ڤه‌ری بادینان مامۆستا (ئیسماعیل ره‌ڤه‌ندی )، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رواری 2/12/2022 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بسم الله الرحمن الرحیم، كُلُّ نَفْسٍ ژَائِقَه‌ُ الْمَوْتِ، جه‌نابی مامۆستا اسماعیل ڕه‌ڤه‌ندی، السلام علیكم ورحمه‌ الله‌،بۆ كۆچی دوایی گه‌نجی ئیماندار و زێڕ كاكه‌ ( زه‌ڤه‌ر )ی كوڕتان.
هیچ ناڵێین جگه‌ له‌سروودی جاویدانی (انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون) خودای ره‌حمان به‌ گه‌نجی به‌هه‌شت قبوڵی بكات، زه‌حمه‌ته‌كانی بكات به‌ هۆكاری غفران و رچوان و جنان ..
بۆ جه‌نابیشتان داوای ئه‌جر و صبوری وسلوان ئه‌كه‌م.
ئێوه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قورسدان، به‌ڵام جگه‌ له‌ صبر و هیوای اجر هیچ فایده‌ی نیه‌، درێغتان نه‌كرد بۆ علاج وه‌كو تكلیف، به‌ڵام ئه‌مری خودا ئه‌وه‌ بوو (بیت الحمد)تان پێ عه‌تا بكات، ده‌ی ئێوه‌ش سوپاسی بكه‌ن، صبره‌كه‌ بكه‌نه‌ شكر.
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون