ماڵپەڕی چوار وەزارەتی عێراق هاککران

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

گروپێکی هاککەر هێرشی ئەلکترۆنیان بۆ سەر ماڵپەری فەرمی وەزارەتەکانی حکومەتی عیراق ئەنجامداوە، توانیویانە ماڵپەڕی چوار وەزارەت هاکبکەن.

 هاککەرەکان دزەیان کردوەتە ناو ماڵپەری وەزارەتەکانی نەوت، تەندروستی، دارایی و پەروەردە و لەکاریان خستون

بەگویرەی شەفەق نیوز، هاککەرەکان دزەیان کردوەتە ناو ماڵپەری وەزارەتەکانی نەوت، تەندروستی، دارایی و پەروەردە و لەکاریان خستون.
 بەڵێنیاندا هێرش بکەنە سەر ماڵپەڕی سەرجەم وەزارەتاکانی عێراق و لەکاریان بخەن


ئەو هێرشەی هاککەرەکان دوای ئەوە هات، ئەمرۆ چوارشەمە گروپێکی نەناسراو لەرێگەی پێگەکانی ئینتەرنێتەوە بەڵێنیاندا هێرش بکەنە سەر ماڵپەڕی سەرجەم وەزارەتاکانی عێراق و لەکاریان بخەن.

هەمان گروپ لە مانگەکانی رابردودا و لە سەروبەندی دەستپێکی پێکدادانەکانی هیزە ئەمنیەکانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران، چەندین پێگەی فەرمی جومگە جیاجیاکانی عێراقیان لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتەکان هاککرد و تیاشیدا ماڵپەری دژە تێرۆری عێراقی هەبو.