دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له بودجه‌ی 2023دا 50 هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنرێت، گۆژمهكهشى له 130 ملیار دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه.
دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023دا نزیكه‌ی 50 هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنرێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت بودجه‌ی ساڵی تازه له 130 ملیار دۆلار نزیك ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا هیچ هه‌نگاوێكی حكومی نییه بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار و ئه‌و پرسه به جێگیری ده‌مێنێته‌وه، له هه‌مو دۆخێكیشدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت، كه تیایدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 70-75 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت، داهاتی ساڵی نوێ له فرۆشتنی نه‌وت نزیكه‌ی 87 ملیار دۆلار ده‌بێت، هه‌روه‌ها داهاته‌كانی دیكه‌ش 12 بۆ 13 ملیار دۆلار ده‌بن، له‌گه‌ڵ داهاتی زیاده‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌مساڵدا كه 25 بۆ 30 ملیار دۆلاره، بۆیه كۆی گشتی بودجه له نێوان 115 بۆ 135 ملیار دۆلار ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له قۆناغی كۆتایی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 دایه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتودا ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش په‌رله‌مان بكرێت، داواش ده‌كرێت له پڕۆژه‌كه‌دا گرنگی زیاتر به ره‌خساندنی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌تدا بدرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ئێستادا ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه گه‌یشتوه‌ته قۆناغی كۆتایی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتودا ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.