نه‌زاهه‌ى عێراقى: له‌ماوه‌ى 6 مانگدا زیاتر له‌ 7 هه‌زار تاوانبار لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ئاشكرایكرد: له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵدا، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار و 739 تاوانبار كردوه‌، به‌هۆى دۆسیه‌ى گه‌ندڵییه‌وه‌، وله‌نێویشیان دا 39 وه‌زیر هه‌بووه‌.

عه‌لى محمد، به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى فه‌رمى عێراقى رایگه‌یاندوه‌: له‌و رێوشوێنانه‌ى كه‌له‌ ده‌سته‌كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌پێناو به‌سزاگه‌یاندنى گه‌نده‌ڵكاران وئه‌وانه‌ى ته‌جاوز له‌سه‌ر ماڵ وموڵكى گشتیان كردوه‌، له‌مماوه‌ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار و 739 تاوانباریان كردوه‌ و، له‌نێویشیان دا 39 وه‌زیر هه‌بوه‌، كه‌ 9 هه‌زار و 557 تۆمه‌تیان له‌سه‌ر بووه‌.

ئاشكرایكرد: تا ئێستا 403 فه‌رمان له‌ 371 دۆسیه‌ دا بۆ 251 تاوانبار به‌پله‌ى تایبه‌ت وبه‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان ده‌ركراوه‌، وهه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌ له‌هه‌مان ماوه‌دا به‌دواداچوونى بۆ 34 هه‌زار و 209 ئاگاداركردنه‌وه‌یان كردوه‌. وژماره‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 893 ئاگادارى وتا ئێستا 837 له‌و ئاگاداركراوانه‌ یه‌كلاییكراونه‌ته‌وه‌.