دیجیتال میدیای سپێده
قایمقامییەتی قهزای ناوهندیی سلێمانیرایگهیاند، "بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان هۆڵی وەرزشی لوکس (LUX)یان چۆڵكرد و داخرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانكردنی شوێنهكه دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووە و بووەتە هۆی لێچونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.