تەنها په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر به‌ فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت،"كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ باس له‌وه‌ ده‌كرێ گوایه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت."

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو،" كه‌ پێویستی ده‌زانین ڕایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه‌ 4/12/2022 جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له‌ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ىان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌."