جۆرجیۆ کیلینی هێرشێکی توند دەکاتە سەر یانەی ریال مەدرید و پێیوایە ئەو یانەیە هۆکارە بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی بەدەست نەهێنا، پێشیوایە مێسی شایستەی خەڵاتەکە نییە. لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی دابەشکردنی باشترینەکانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی کە لە هەمان کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2019 بەڕێوەچوو، جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یۆڤێنتۆس …