ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: 12/6، ڕۆژی وەفای یەكگرتووە بوێر و دلێرەكانە

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە یادی شەهیدانی 2005/12/6 لە بادینان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە:" 12/6 یادی شەهیدانی بادینانە، ڕۆژی وەفای یەكگرتووە بوێر و دلێرەكانە،خوێنی بەناهەق ڕژاوی م.مشیری سەركردەو م.شفیق و م.عبدالرحمن و كاكە عصمەت نوێنەری گەنجانە".   هەر لە تویتەكەدا ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: 12/6 یادی دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دوكەڵی بارەگا سوتاوەكانە، قورئانی سوتاو و ئازادی سەربڕاوە، داخۆ ناحەزان لەبیریانبێ، چونكە ئێمە بەشێ لەسەروەریمانە.