ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له بادینان تپێبهڕدهبێت و كه به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه مامۆستا موشیر ئه‌حمه‌د و مامۆستا شه‌فیق كێستهی و عسمه‌ت به‌ندی و عبدرحمان هروریی شه‌هیدكران.
له‌سالی 2005 یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دواى ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بریاریدا به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بكات، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین تۆمه‌تی بێ بنه‌مای ئاراسته‌بكرێت و به‌به‌رنامه كاری له‌سه‌ر كرا‌و دواجار له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێ له هێزه ئه‌منیه‌كان له بادینان هێرشكرایه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتووى ئیسلامى سوتێنران و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و سێ كادیری یه‌كگرتوو شه‌هیدكران.
به بۆنه‌ى ئه‌م یاده‌وه، مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د ئهباههئهددین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو په‌یامێكى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، 6 ى 12 یادی شه‌هیدانی بادینانه، ڕۆژی وه‌فای یه‌كگرتووه بوێر و دلێرهكانه و رۆژى خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی مامۆستا مشیری سه‌ركرده و مامۆستا شفیق كێسته‌یی و مامۆستا عبدالرحمن و كاكهعیصمهتى نوێنه‌ری گه‌نجانه.
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژه رۆژى دیمه‌نی تاڵانچی وقاتڵ ودوكهڵی باڕهگا سوتاوهكانه، هه‌روه‌ها رۆژى قورئانی سوتاو و وئازادی سه‌ربڕاوه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ئاماژه‌ى بهوهركردوه، داخۆ ناحه‌زان ئه‌و رۆژه‌یان له بیربێ، چونكه ئێمه ئه‌و رۆژه به‌شێكه لهسهروهریمان.
تا ئێستا له بادینان دوو جار باره‌گاكانى یه‌كگرتوو سوتێنراون، له رۆژى شه‌شى 12 باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له دهۆك و به‌رده‌ره‌ش و ئاكرێ و قه‌سرۆك و زاخۆ و چه‌ند شوێنێكى دیكه له یه‌ك كاتدا به شێوه‌یه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو سوتێندرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو به لیستێكى جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى كرد و دروشمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رزكرده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ له رووداوه‌كانى 6ى 12ى 2005 له دوای له رۆژی هه‌ینی 12/3/2022 له شاری زاخۆ و له دهۆكیش به بیانووى هێرشكردنه سه‌ر شوێنه‌كانى مه‌ساج و مه‌شروب فرۆشتن، دواتر لایه‌نگرانى پارتى ده‌سه‌ڵات له‌و ده‌ڤه‌ره هێرشیان كرده‌وه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو دووباره سوتاندیانهوه، دوای هه‌ردوو جار سوتاندنى باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له بادینان تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له هێرشكارهكارهكان و بكوژه‌كان سزانه‌دراون و به ئازادی ده‌سورێنه‌وه.