دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان رايدهگهیهنێت" كه ئه‌مڕۆ جارێكی تر له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به په‌یامنێرو كامێرامانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له سنووره‌كه‌دا، تۆماركرا."
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
پێشێلكارییه‌كان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له دژی كاری رۆژنامه‌نووسی و په‌یامنێران به‌رده‌وامن
ئه‌مڕۆ جارێكی تر له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به په‌یامنێرو كامێرامانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له سنووره‌كه‌دا، تۆماركرا.
ئەگەرچی به بانگهێشتی فەرمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 6/12/2 022 بەفەرمی بانگهێشتکرابوون بۆ ئاماده‌بوون و روومالكردنی بە قەزابوونی سیدەکان و بهناحیەبوونی بەرمیزە..
بەڵام به‌داخه‌وه لە بازگەی سەری بەردی، لەلایەن بازگەی ئاسایشەوە ڕێگری لە پەیامنێران و كامێرامانی كه‌ناڵه‌كان كرا، بچنە سیدەکان بۆ روومالی مەراسیمهكه.
به‌داخه‌وه هه‌ر یه‌كه له تیمی كه‌ناڵه‌كانی "په‌یام، سپێده، كه‌ی ئێن ئێن، ماڵپه‌ری میدیازان" رێگریان لێكرا بچنه سیده‌كان بۆ رووماڵكردنی ئه‌و رێوڕه‌سمه.
دوای 15خولهك ڕاگرتن له‌لایه‌ن بازگه‌ی ناوبراو ڕێگه‌یان پێنه‌درا، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌زگایانه، لایه‌نه فهرمییهكانیانی ئیداره‌ی سۆرانیان له بابه‌ته‌كه ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام دوای زیاتر له كاتژمێرێك و نیو دوای جێهێشتنی بازگه‌كه،
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سۆران له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئاگاداریان كردنه‌وه كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رووماڵكردن، ئه‌مه‌ش وه‌ك سووكایه‌تیكردن لێكدرایه‌وه به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه ئه‌و ڕێگرییه له به‌شێك له كه‌ناڵ و رۆژمانهنووسان ده‌كرێت بۆ كاری میدیایی له سنووری سۆران به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان ئیدانه‌ی ئه‌م پێشێلكارییه ده‌كات، به وه‌رچه‌رخانێكی ترسناكی ده‌زانێت له بواری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی كوردستاندا.
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان
6ی كانوونی یه‌كه‌می 2022