داقوق.. له‌سنوری حه‌فته‌غار شه‌ڕو كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان جوتیارانی كورد و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مڕۆ له‌سنوری حه‌فته‌غاری قه‌زای داقوق، شه‌ڕو كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان جوتیارانی كورد و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى سپێده‌ له‌ كه‌ركوك ، شه‌ڕه‌كه‌ى نێوان جوتیارانى كورد و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا جوتیاره‌ عه‌ره‌به‌كان چه‌ند تراكتۆرێكیان هێناوه‌ بۆ كێڵانی زه‌وی كورده‌كان‌ و جوتیاره‌ كورده‌كانیش ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌ و قبوڵیان نه‌كردووه‌ زه‌ویه‌كانیان له‌ لایه‌ن عه‌ره‌ب هاورده‌كان بكێڵرێت.

په‌یامنێرى سپێده‌ ئه‌وه‌شى گوت: جوتیارانی كورد له‌سنوره‌كه‌، به‌دارو به‌رد هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان‌ و له‌ئه‌نجامدا عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌.

میدیا عێراقیه‌كانیش بڵاویان كرده‌وه‌ به‌هۆى دروستبوونى ئه‌و شه‌ڕه‌ هێزێكى زۆرى ئه‌منى كه‌ پێكهاتوون له‌ پۆلیسى فیدراڵى چونه‌ته‌ گونده‌كه‌و دۆخه‌كه‌یان ئارام كردۆته‌وه‌.