وەفدێكی یۆنامی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و جەخت لە لەوە كرایەوە كەپێویستە هەڵبژارنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێن.
ئەمڕۆ8/دێسەمبەر/ 2022 بەڕێز د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو، بەیاوەری عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازی کرد له بەڕێز مونیارتزای مۆتسی ڕاوێژکار بۆکاروباری سیاسی لە یۆنامی.
لە دیدارێکدا هەردولا باسی دوایین گۆڕانکاریەکانی هەرێم وعێڕاقیان کرد، هەروەها باسی کشانەوەی یەکگرتوویان کرد لەپەرلەمانی هەرێم و تیشکیان خستە هەڵبژاردنەکانی هەرێم ودواخستنی.
لەکۆتاییدا هەردولا خوازیاری ئەوەبون هەرچی زووە کێشەکان بەشێوازی حیواڕ و ئاشتیانە چارەسەربکرێت و هەڵبژاردنەکانیش لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت. جەختیان کردەوە پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان خزمەتی میلەتی کوردستان.