دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی پاکێجێکی هاوکاری سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا بۆ شکستپێهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی بۆ دابین دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی 275 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا کە توانای نوێی بۆ شکستپێهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی بۆ دابین دەکات، هاوکات بەرپرسێکی ئەوروپی دانی بەوەدانا کە یەکێتییەکە توانای نییە بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی ئۆکرانیا.
ڕەنگە واشنتۆن هەر لە ئهمرۆ هەینیەوە پاکێجەکە ڕابگەیەنێت، کەرەستەی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرگری ئاسمانی کە لە لیستەکەدا هاتووە، نەتوانرا بە وردی دیاری بکرێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت پنتاگۆن لە پاکێجەکاندا بۆ سیستەمی مووشەکی لۆکهید مارتن هایمارس و تەقەمەنی ١٥٥ ملم و هامڤی و مۆلیدەی کارەبایی بخاتە ناو پاکێجەکانەوە.
کۆشکی سپی دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکەی نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر پاکێجی هاوکارییەکان و ههروههها وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیش ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک بدات.
ناوەڕۆک و قەبارەی پاکێجی هاوکارییەکان دەتوانێت بگۆڕێت تا ئەو کاتەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا واژۆیان لەسەر دەکات.
بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، یەکێک لە ئامانجەکانی چڕکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، کەمکردنەوەی پێداویستییەکانی بەرگری ئاسمانی کیێڤ و زاڵبوونە بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەدا.
بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشانە، ئەمەریکا سیستەمی پێشکەوتووی دژە فڕۆکەی هیمارسی نارد بۆ ئۆکرانیا، کە چەند هەفتەیەکە دەستی پێکردووە.
هەروەها واشنتۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئامێری ڕێگری هاوک دەنێرێت و هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش سیستەمی بەرگری ئاسمانییان ناردووە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە، ئەمریکا ١٩.١ ملیار دۆلاری وەک هاوکاری ئەمنی ڕەوانەی کیێڤ کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، یاسادانەرانی ئەمریکا دەنگیان دا بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا یارمەتی ئەمنیی زیاتر بدەن بە ئۆکرانیا بە بەهای لانیکەم ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.